دادگایی كردنی سه‌رله‌نوێی ره‌سووڵ بوداقی موعه‌لێمی زیندانی

599
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی پشتیوانی له‌ شاهرۆخ زه‌مانی”، “ره‌سوول بوداقی” موعه‌لێمی زیندانی بۆ موحاكمه‌ی سه‌رله‌نوێ، بۆ لقی ٢٨ی دادگای رژیم له‌ تاران نێردرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی ره‌سوول بوداقی به‌ تۆمه‌تی “تێكدان له‌ ئه‌مینه‌تی نیزام” بۆ دادگای رژیم نێردراوه‌. ره‌سوول بوداقی به‌ تێپه‌ڕ بوونی ٢٠ رۆژ به‌سه‌ر كۆتایی ده‌ورانی شه‌ش ساڵ حه‌بس، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ناوبراو له‌ ماوه‌ی چوار مانگی رابردوو له‌ ژووره‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی زیندان به‌سه‌ر ده‌بات. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ره‌سوول بوداق، ئێسماعیل عه‌بدی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی موعه‌لێمان له‌وانه‌ “عه‌لیڕه‌زا باغانی، مه‌حموود قێنبه‌ری، عه‌لیڕه‌زا قێنبه‌ری و عه‌لیڕه‌زا هاشێمی”ش هه‌روا له‌ زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.