دادگایی كردنی محمود ساڵحی له‌ سنه‌

293
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، مه‌حموود ساڵحی له‌ دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌ موحاكمه‌ كرا. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، مه‌حمود ساڵحی له‌ لایه‌ن دادستانی شاری سنه‌ بانگ كرا و له‌ لقی یه‌كی دادگای رژیم له‌و شاره‌ موحاكمه‌ كرا. مه‌حمود ساڵحی له‌و دادگایی كردنه‌ كه‌ سه‌عاتێك درێژه‌ی كێشا، تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم ره‌ت كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ چالاكی كرێكاری خۆی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی دیفاعی كرد.