دادگایی كردنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری پێدرام نه‌سرۆڵڵاهی

444y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، “پێدرام نه‌سرۆڵاهی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌ دادگایی كرا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی كۆبانی، دادگایی كرا. شایانی باسه‌ ئه‌م پێدرام نه‌سرۆڵاهی له‌ ئه‌ندامیه‌تی خۆی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌شداری له‌ مه‌راسمه‌كانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی كۆبانی دیفاعی كرد.