دادگایی كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت

835
هه‌ڵسووڕاوێكی فەرهەنگی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، لە لایەن دادگاوه‌ بە سێ مانگ و یه‌ك رۆژ زیندان مه‌حكوم كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، “سەردار عەبدوڵا زادە” خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دادگای رژیمه‌وه‌ له‌ شاری مهاباد، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” بە سێ مانگ و یه‌ك رۆژ زیندان مه‌حكوم كرا. شایانی باسه‌ هێزە ئەمنییەکانی رژیم هاوینی رابردوو هەڵیان کوتابووه‌ سەر ماڵ و شوێنی کاری عەبدوڵازادە لە شاری سەردەشت و دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەل و کتێبی ناوبراودا گرتبوو. ناوبراو کە بە سەردار موکریانی ناسراوە، هەر ئەو کاتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بە دانانی وه‌سیقه‌، بە شێوەی کاتی ئازادا کرابوو.