راپۆرته‌كان باس له گوشارهێنانی زیاتری خاوه‌نكاری شیركه‌تی “نهیێرپارس” به‌مه‌ستی داسه‌پاندنی گرێبه‌ستی كاتی له‌سه‌ر كرێكارانی ره‌سمی ئه‌م واحیده به‌رهه‌مهینه‌ره ده‌كه‌ن.
كرێكارانی شیركه‌تی نهیێرپارس له‌مباره‌وه وتیان: (له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م شیركه‌ته به شێویه‌كی جیدی هه‌وڵی داوه تا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه گرێبه‌ستی كاریی ئه‌و كرێكاره دائیمی یانه‌ش كه ماون، له‌م شیركه‌ته‌دا بكات به‌كاتی. له ئاكامی خوڕاگری كرێكاران له به‌رامبه‌ر ئه‌م داخوازییه، خاوه‌نكار ههقدهستیانی بۆ ئاستی لانیكهمی مه‌زایای قانوونی كه‌م كردۆته‌وه و مه‌زایاكانی دیكه‌ی وه‌ك پاداش، ئیزافه‌كاری، ته‌شویقی، حه‌قی مهئمووریهتیش به‌م كرێكارانه نه‌دات”.