مه‌ئموورانی رژیم له ئۆستانی ئیلام زه‌خت و گوشارێكی زۆریان خستۆته‌سه‌ر كافینێتهكانی ئه‌م ئۆستانه به شێوه‌یه‌ك كه بۆ ناساندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی كافی نێتهكان ده‌كه‌ن، دووربینی مه‌داربه‌سته‌یان داناوهبه پێی ئه‌م راپۆرته، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی ئۆستانی ئیلام بڕیاری داوه كه له سه‌رجه‌م كافینێتهكانی ئه‌م ئۆستانه دوربینی مه‌داربه‌سته دابنێن و دوایین مۆڵه‌تی بۆ ئه‌م كرده‌وه‌یه دیاری كردووه. شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی بەردەوام هەڕەشە لە هاوڵاتییان دەكات كە بۆیان نییە دەستیان بە زانیاریی نوێ لە رێگای ئینترنێت و ماهوارەوە هەبێت و تا ئێستا چەندین كه‌س لەسەر چالاكی لە فه‌زای مەجازی، حوكمی زیندانی درێژماوه‌یان پێدراوه.