دامه‌زراندنی هێزی كاری هه‌رزان له‌ شیركه‌تی ئامریكایی واڵت دیزنی

71
شیركه‌تی راگه‌یاندنه‌كانی گروهی “واڵت دیزنی” له‌ ئامریكا، ٢٥٠ كه‌س له‌ تێكنیسیه‌نه‌كانی خۆی ئیخراج و له‌ جێگای ئه‌وان، كرێكارانی كۆچبه‌ری هێندی كه‌ هێزی كاری هه‌رزانن، ئیستخدام كردووه‌.به‌ پێی راپۆرتی “نیۆیۆرك تایمز”، خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌ كرێكاریدا رایگه‌یاندووه‌: ته‌نیا به‌و چه‌ند تێكنیسیه‌نه‌ ئیخراجییه‌ مافی سه‌نه‌وات ده‌دات كه‌ تێكنیسیه‌نه‌ تازه‌كان ئاموزش بده‌ن. شایانی باسه‌، شیركه‌تی واڵت دیزنی، یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شیركه‌ته‌ ره‌سانه‌یی و سه‌رگه‌رمییه‌كان له‌ جیهانه‌.