دامه‌زرانی یاسای قه‌ده‌غه‌كرانی هاتووچۆ له‌ ١٣ گوندی پارێزگای ئامه‌د

375w

له‌ ١٣ گوندی پارێزگای ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت و سوپای تورکیاش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەم ناوچانە دەست پێدەکات.
میدیاكانی‌ توركییه‌ بڵاویان كرده‌وه، له‌ ١٣ گوندی پارێزگاری ئامه‌د له‌ ناوچه‌ی هانی و لیجه‌ی پارێزگاكه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌نراوه‌ و ئه‌م بڕیاره‌ش تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت. شایانی باسه‌ ‌ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌و ١٣ گونده‌ به‌ بیانووی ‌هه‌بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ كراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك ده‌بێ كه‌‌ له‌ باكووری كوردستان شه‌ڕ له‌ نێوان گه‌ریلا و ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و دوو لایه‌ن یه‌كدی به‌ شكاندنی ئاگربه‌س تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.