دانانی دوربینی مه‌داربه‌سته‌ له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌تی شیری شاری سنه‌

166
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری كارخانه‌ی شیر له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ١، بۆ كۆنترۆڵ كردنی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ دوربینی مه‌داربه‌سته‌ی داناوه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، یه‌كێك له‌ مۆره‌كانی ئه‌م پایه‌گایه‌ كه‌سێك به‌ ناوی “شاكر ئیبراهیمی”ه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ وه‌ك نوێنه‌ری كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌ تا هه‌رچی زیاتر كرێكاره‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ كۆنتڕۆڵ بكات. ناوبراویش بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كرێكاران، دووربینی مه‌داربه‌سته‌ی داناوه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵی پێشێل كردنی ماف و مه‌زایای كرێكاران به‌ تایبه‌ت كرێكارانێكی داوه‌ كه‌ سه‌ردانی ئیداره‌ی كاریان كردووه‌.