به پێی راپۆرته‌كان، پۆلیسی هاتووچۆی شاری مه‌ریوان له كرده‌وه‌یه‌كی تازه‌دا، دوربینی مه‌داربه‌سته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م شاره دامه‌زراندووه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتییانی لێكه‌وتۆته‌وه. به پێی ئه‌م راپۆرته، پۆلیسی هاتوچۆی شاری مەریوان دانانی دوربینی مه‌داربه‌سته‌ی لە شوێنە گشتییەکانی ئه‌م شاره دەستپێکردووە و ئێستا دوو شوێنی سەرەکی ئەو شارە بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی پۆلیس دان. یه‌كێك له دانیشتووانی شاری مەریوان سەبارەت به‌و گه‌ڵاڵه‌یه رایگه‌یاندووه كه مەریوان شارێکی بچووکە و له كێشه‌گه‌لێك وەکوو قەرەباڵغی و ترافیکی شەقامەکان بەدوورە و گومانی ئەوە دەکرێت کە دانانی ئەو دوربینانه، ئامانجێكی دیکەی لە پشت بێت.