دانانی دوربینی مه‌داربه‌سته‌ له‌ مه‌دره‌سه‌كانی شاری پیرانشار

563t
وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش به‌ ناردنی نامه‌یه‌كی نه‌هێنی، چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندان و موعه‌لیمانی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ستۆته‌وه‌ به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا كه‌ نوسخه‌یه‌كی بۆ یه‌كێك له‌ مه‌دره‌سه‌كانی شاری پیرانشار نێردراوه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دانانی دوربینی مه‌داربه‌سته‌ له‌ شوێنه‌ ئاموزشییه‌كاندا، به‌ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی فه‌زای ئاموزشی و كۆنترۆڵی كارمه‌ندانی ئیداری و موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كان، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌رایه‌دارانی مه‌دره‌سه‌كان، نابێ له‌ ئانتێنی ماهواره‌ كه‌ڵك وه‌ربگرن.