دانانی سامان نه‌سیم له‌ كه‌مپه‌ینی ساڵانه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی

936
له‌ رێكه‌وتی ٤ تا ١٧ی مانگی دسامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٣ تا ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، كه‌مپه‌ینی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی بۆ ١٢ هه‌ڵسووڕاوی سیاسی ته‌رخان كردووه‌ كه‌ په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی “سامان نه‌سیم” یه‌كێك له‌وانه‌.
له‌م كه‌مپه‌ینه‌، سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ نووسین و ناردنی نامه‌، ئیمه‌یل، په‌یامه‌ك، فه‌كس و تۆیت، خوازایاری ئازادی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون و له‌ قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ن. ساڵی رابردوو زیاتر له‌ سێ میلیون كه‌س له‌م كه‌مپه‌ینه‌ به‌شداریان كرد. ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ژێر ناوی “به‌ده‌ستهێنانی ماف”، رێكده‌خرێت. رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئامانج له‌ هه‌ڵبژاردنی زیندانی سیاسی “سامان نه‌سیم”ی پێشگیری له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی ناوبراو، منداڵان و تازه‌لاوان له‌ ئێران ناولێبردووه‌. كه‌مپه‌ینی “به‌ده‌ستهێنانی ماف” له‌ حاڵێكدا كار و چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ سامان نه‌سیم سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك رایگه‌یاند كه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و گوشاردا ئێعترافی ته‌له‌فزیۆنی لێوه‌رگیراوه‌. شایانی باسه‌ سامان نه‌سیم خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌ریوان له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ ساڵی ١٣٩٠، ته‌مه‌نی ته‌نیا ١٧ ساڵ بووه‌.