دانانی سندوقی سه‌ده‌قه‌ له‌ ئیستگای وه‌رگرتنی عه‌وارزی ئه‌بهه‌ر

457
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رژیم به‌ دانانی سندوقی سه‌ده‌قه‌ له‌ ئیستگای وه‌رگرتنی عه‌وارزی شاری ئه‌بهه‌ر، پووڵی ئیجباری له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌و رێگایه‌ تێپه‌ڕ ده‌بن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌ئمورانی رژیم له‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه‌ له‌م رێگایه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت، بڕی هه‌زار تا پێنج هه‌زار تمه‌ن به‌ بیانووی “سه‌ده‌قه‌” و به‌ شێوه‌ی ئیجباری له‌ رانه‌نده‌ و موسافیره‌كانی وه‌رده‌گرن. شایانی باسه‌، ئه‌م بارودۆخه‌ ناڕه‌زایه‌تی رانه‌نده‌كان و موسافیرانی ئه‌م رێگایه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →