دانانی پۆستی ئیست و بازڕه‌سی له‌ بێتووش و ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان

329
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رژیم له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ ئاوایی “بێتووش”ی سه‌رده‌شت، پۆستی ئیست و بازڕه‌سی دانا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێزه‌كانی رژیم له‌ ئاوایی بێتووش له‌ شوێنێك به‌ ناوی “گۆڕی مه‌لا” جێگیر كرابوون و پۆستی ئیستی بازڕه‌سیان دانابوو و هه‌موو هاتووچۆیه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان كه‌ به‌ره‌و سنوور ده‌چوون، قه‌ده‌غه‌ كردبوو. هێزه‌كانی رژیم رۆژی سێشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان،‌ ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه‌یان ئاگر تێبه‌ردا و خه‌ڵكیش بۆ خامۆش كردنی ئاگره‌كه‌ به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌‌ هه‌ڵاتن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا و پێشیان پێگیرا. شایانی باسه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ حازر به‌ پاشه‌كشه‌ نه‌بوون و هه‌وڵی خامۆش كردنی ئاگره‌كه‌یان دا كه‌ له‌ ئاكامدا تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانی رژیمی لێكه‌و‌ته‌وه‌. پێویسته‌ بوترێت خه‌ڵك هێزه‌كانی رژیمیان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ به‌ره‌و پایه‌گاكه‌ی خۆیانیان كرد.