دانانی چه‌ندین مه‌رجی پێویست بۆ رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی

75
“وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه‌”، له‌ شوێنی وتووێژه‌كانی هه‌سته‌یی له‌ شاری “ڤیه‌ن” رایگه‌یاندـ، سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ رژیمی كۆماری ئیسلامی، پێویسته‌.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌: “سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی چڕوپڕ هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران پێویسته.‌ یه‌كه‌م: مه‌حدودییه‌تی به‌رده‌وامی به‌رنامه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و گه‌شه‌ی زه‌رفیه‌ته‌كانی هه‌سته‌یی ئێرانه‌. دووهه‌م: پشكنینی جیدی دامه‌زراوه‌كانی هه‌سته‌یی و ناوه‌نده‌ نیزامییه‌كانی ئه‌م شوێنانه‌ و سێهه‌م: مێكانیزمێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی رژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌ به‌ڵێنییه‌كانی. شایانی باسه‌، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی پوشپه‌ڕ، چه‌ندین هه‌یئه‌تی وتووێژكاری ئامریكا و رژیم، ده‌ورێكی تازه‌ له‌ وتووێژه‌كانیان به‌ سه‌رۆكایه‌تی “محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف و جان كری” وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات، له‌ ڤیه‌ن به‌ڕێوه‌برد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →