دانوستانی یه‌كیه‌تی ئوروپا و توركیه‌ له‌سه‌ر په‌ناخوازان

538
یه‌كیه‌تی ئوروپا بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی كۆچبه‌ران و كه‌م بوونه‌وه‌ی په‌ناخوازانی سوری بۆ ئوروپا، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ وتووێژیان كرد و گه‌لێك رێكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ئانگلا مێركێل سه‌رۆك وه‌زیری ئامریكا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی شاری ئێستانبولی كرد و چاوی به‌ سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ كه‌وت. سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ داوای كرد كه‌ ره‌وتی ئه‌ندامیه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا خێرا بێته‌وه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ یه‌كیه‌تی ئوروپا دوای ماوه‌یه‌ك سه‌ختگیری له‌ به‌رامبه‌ر توركیه‌ به‌ هۆی پێشێل كرانی مافی مرۆڤ و شێوازی حكومه‌تی دیكتاتۆرانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان، هه‌ر ئێستا بۆ پێشگیری له‌ وروودی په‌ناخوازان بۆ یه‌كیه‌تی ئوروپا، گه‌لێك ئیمتیازی به‌ ده‌وڵه‌تی توركیه‌ داوه‌. ئه‌م ئیمتیازاته‌ شامڵی به‌سته‌ی یارمه‌تی ماڵی به‌ رێژه‌ی سێ میلیارد یۆرۆ، به‌ڵێنی لابردنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی توركیه‌ و خێراتر كردنه‌وه‌ی ره‌وتی په‌یوه‌ست بوونی توركیه‌ به‌ یه‌كیه‌تی ئوروپایه‌. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیمتیازه‌، ده‌وڵه‌تی توركیه‌ش ده‌بێ به‌ڵێن بدات سنووره‌كان زیاتر كۆنتڕۆڵ بكات و په‌ناخوازانێك كه‌ بۆ توركیه‌ دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌ قبوڵ بكات. “ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو” سه‌رۆك وه‌زیری توركیه‌ رایگه‌یاندووه‌، توركیه‌ و یه‌كیه‌تی ئوروپا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ریه‌تی گه‌لێك رێكه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر چه‌ند هێشتا ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌ گه‌لێك بابه‌تی دیكه‌ باس و وتووێژ بكرێت.