دانپێدانانی جێگری حه‌سه‌ن رووحانی به‌ كێشه‌وگرفته‌ ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت

8520
جێگری په‌رله‌مانیی سه‌ركۆماری، له‌ ڕێی لێدوانێكه‌وه‌ دانی به‌وه‌دانا كه‌ كێشه‌وگرفته‌ ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ ماوه‌ی ٣٧ ساڵی رابردوو دا بێوێنه ‌بۆوه‌.
ئه‌م كارگێڕه‌ی رژیم هاتنه‌خواری خێرای به‌های نه‌وت و قه‌رزه‌ زۆر و زه‌به‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی بە كێشه‌ی سه‌ره‌كیی و بێ وێنه‌ زانیوه‌. به‌های هه‌ر بۆشكه‌ “نه‌وتی خاو”، ئێستا گه‌یشتۆته‌‌ كه‌متر له‌ ٣٢دۆڵار و ئه‌مه‌ش بۆتە‌ هۆی كۆرتهێنانی ێەکجگار زۆری بوودجه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی به‌مانای چوونه‌سه‌رێی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ێیت. له‌مساڵدا سه‌رچاوه‌ گشتییه‌كانی بوودجه، به‌‌ ٢٣٥هه‌زار میلێارد تمه‌ن به‌راورد كراوه‌ كه‌ به‌ سه‌رنجدان به‌ به‌راورده‌كانی و‌ته‌بێژی ده‌وڵه‌ت، لانیكه‌م ٣٢هه‌زار میلیارد تمه‌ن كورتی دێنێت.