ده‌ستیاری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری رژیم له وتووێژێكی ههواڵنێریدا دانی به‌وه دانا: “له زیندانه‌كان و هه‌ندێك له دادگاكانی ئێران، مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی ره‌شه‌ممه “عه‌لی یونسی” له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا” به ناوهێنانی “زه‌هرا كازمی”، هه‌واڵنێری ئێرانی ـــــ كانادایی كه له زیندانی ئێوین له ئاكامی لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری بازجۆوهكان گیانی له‌ده‌ستدا، دانی به ئه‌زیه‌ت و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دانا.