دانپێدانان به‌ بڕانی مافی بیمه‌ی قاڵیبافان

309y
مودیر عاملی “یه‌كیه‌تی سه‌رتاسه‌ری شیركه‌ته‌كانی ته‌عاونی به‌رهه‌مهێنه‌ری قاڵی ده‌ستبافی ئێران” دانی به‌ودانا: “بیمه‌ی قاڵیبافانی له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٣ بڕاوه‌‌.”ناوبراو له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاند: “لانیكه‌م ١ میلیون و ٢٠٠ هه‌زار كرێكاری قاڵیباف له‌ نێو وڵاتدا كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌م كه‌سانه‌ یه‌ك سێهه‌می ئه‌وان ئه‌ندامی ته‌عاونییه‌كان و ٣٠٠ له‌سه‌دیشیان بیمه‌ كراون و لانیكه‌م ٧٠٠ هه‌زار كه‌سن كه‌ چاوه‌ڕوانی دانی ئه‌م بیمه‌ن و تائێستا له‌م بواره‌دا هیچ كارێكان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.”