دانپێدانان به‌ تاڵان و بڕۆی سپای پاسداران

706t
نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی رژیم له‌ چالوس، له‌ راپۆرتێكدا دانی به‌ فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی شاره‌داریی ئه‌م شاره‌ له‌ لایه‌ن سپای پاسدارانی رژیم دانا.
به‌ وته‌ی ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی رژیم، به‌شێك له‌ باشترین زه‌وییه‌كانی چالوس كه‌ پێشتر سپای پاسداران به‌ نرخێكی هه‌رزان له‌ خه‌ڵكی كڕیبوو و بڕیار وابوو ئه‌و زه‌وییانه‌ بۆ چاكسازی رێگا و بان و جاده‌سازی بدرێت به‌ شاره‌داری چالوس، به‌ڵام سپای پاسداران به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ فرۆش داناوه‌.