دانپێدانان به‌ خۆڕاگری به‌رینی ژنان له‌ به‌رامبه‌ر رژیمی كۆماری ئیسلامی

140y
ئێمام جومعه‌ی تاران له‌ وته‌كانیدا دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌: “به‌دحیجابی ژنان له‌ ئێران به‌ته‌واوه‌تی مه‌سئه‌له‌یه‌كی ئه‌منیه‌تییه‌ و ئه‌منیه‌تی نیزامی ویلایه‌تی فه‌قی، به‌‌م بابه‌ته‌وه‌ گرێ دراوه‌.”ئه‌م به‌رپرسه‌ی رژیم جه‌ختی كرده‌وه‌: “ژنانی به‌دحیجاب به‌كرده‌وه‌ كاڵته‌ به‌ نیزامی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.” شایانی باسه‌ كه‌ هه‌وڵی به‌رپرسانی رژیم و داروده‌سته‌كانیان له‌ بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی “به‌دحیجابی و ره‌چاو نه‌كردنی رێوشوێنی ئیسلامی ژنان”، ده‌رخه‌ری شكستی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م رژیمه‌یه‌ و بێ ده‌سه‌ڵاتی و لاوازی له‌ به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی به‌رینی ژنان و خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران بۆ ئازادی له‌ ده‌ستی رژیمی ئیسلامی ئێرانه‌.