دانپێدانان به‌ داگیر كردنی زه‌وی له‌ ئێران

203y
وه‌زیری جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی رژیم دانی به‌وه‌ دانا كه‌ “سه‌رووی ١٠٠ هه‌زار په‌روه‌نده‌ی داگیر كردنی زه‌ویمان له‌ وڵاتدا هه‌یه‌.”ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ گۆڕینی كاربه‌ری زه‌وی كه‌شاوه‌رزی سه‌روه‌تێكی سه‌رسووڕهێنه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌ كردووه‌، رایگه‌یاند: “زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار په‌روه‌نده‌ی داگیر كردنی زه‌وی له‌ وڵاتدا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵیان به‌رخورد بكرێت، به‌ڵام زۆرتر شاهیدی گه‌لێك یاسا ده‌ست و پاگیر له‌م بواره‌داین كه‌ خۆیان له‌ ده‌رباز ده‌كه‌ن.”