دانپێدانان به‌ شكستی سیاسه‌ته‌ فه‌رهه‌نگیه‌كانی رژیم

471
فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی رژیم رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ قسه‌ و باسێكدا بارودۆخی فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگای ئێرانی جێگای نیگه‌رانی ناولێبرد و له‌م پێوه‌نده‌دا بێ هیوایی ده‌ربڕی.به‌ پێی دانپێدانانی فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی رژیم، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ساڵانێكی زۆره‌، مه‌ئمووریه‌تی “به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان”ی به‌م ناوه‌نده‌ سپاردووه‌. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاند: “ئێمه‌ ئێستا له‌ پێناو ئیسلامی كردنی كۆمه‌ڵگا هیچ چه‌شنه‌ پێشكه‌وتنێكمان نه‌بووه‌ و بارودۆخه‌كه‌یش ناله‌بارتر بووه‌. ده‌بێت هه‌موو كه‌س بزانێت كه‌ له‌مڕۆ به‌ دواوه‌ بابه‌تی گرینگ له‌ ئێران، بابه‌تی فه‌رهه‌نگییه‌.” ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی دیارده‌كانی “مه‌ترسیداری فه‌رهه‌نگی”ی له‌ كۆمه‌ڵگای له‌گه‌ڵ ته‌دریسی علومی ئینسانی له‌ دانیشگاكانی ئێرانی پێكه‌وه‌ ره‌بت دا. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌: تا كاتێك علوم ئینسانی له‌ دانیشگاكان نه‌گۆڕێت و ئیسلامی نه‌بێت، رووداوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كان زۆر له‌مه‌ ترسناكتر و مه‌ترسیدارتر دێنه‌ ئاراوه‌.