ئه‌ندامێكی “فراكسیۆنی لاوانی مه‌جلیس”ی رژیم، دوابه‌دوای قسه‌وباسێك سه‌باره‌ت به شكستی گه‌ڵاڵه‌ی فیلتر كردنی كاناڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌تی ناولێبردووه.ناوبراو له قسهوباسێكدا له‌گه‌ڵ “هه‌واڵنێری مه‌جلیس” رایگه‌یاند، “فیلتر كردنی بێبنه‌مای كاناڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌نیا نایاسایی كه‌ڵك وه‌رگرتن له فیلتر شكێنه‌كانی په‌ره‌پێداوه.” ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی رژیم هه‌روه‌ها جه‌ختی كردۆته‌وه: ئێستا له ته‌له‌فونه موبایلهكاندا به‌ره‌وڕووی فه‌زای مه‌جازی بووینه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه به دڵخوازی زۆرێك له ده‌وڵه‌تمه‌ردان و به‌رپرسان نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر چه‌ند به‌ره‌و فیلتر كردنی ئه‌م فه‌زایه برۆین شاهێدی پێكهێنانی فیلترشكێنهكانی نه‌سڵی نوێ ده‌بین.