دانپێدانان به‌ قه‌یران له‌ ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی چالاكی قه‌زوین

2y (1)

جێگری ته‌عاون، كار و رێفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم له‌ قه‌زوین دانی به‌وه‌دانا: “٥٠ ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی له‌ ئاستی ئۆستانی قه‌زوین چالاكی ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ربه‌ ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ قه‌یراناوییه‌كان، به‌ ئه‌ژمار دێت.
ناوبراو وێڕای ‌ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ئۆستانی قه‌زوین و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران و ژماره‌ی شاغڵانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ و دابه‌ش بوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌ چه‌ند ده‌سته‌، هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دانا: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خراپ، ركودی بازاڕ، دابه‌زینی نه‌قدینگی و كۆن بوونی ده‌زگاكان له‌ زومره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆریان له‌ قه‌یراناوی بوونی هه‌لومه‌رجی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیانه‌ هه‌یه‌.”