دانپێدانان به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتنی خه‌ڵكی ئێران له‌ ماهواره‌ و كاناڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

556y
به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ راپۆرتێكدا، دانیان به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران له‌ ماهواره‌ و كاناڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داناوه‌.به‌ وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ره‌وانشناسانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، زیاتر له‌ ٩٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران ماهواره‌یان هه‌یه‌. ناوبراو له‌ پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاند: “ماهواره‌ كارێكی كردووه‌ كه‌ حورمه‌ته‌كان له‌ نێو بچن و له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی خه‌ڵك كاریگه‌ری داناوه‌ و ئه‌مانه‌ن كێشه‌ی تماشا كردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ماهواره‌. “له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ وته‌ی راوێژكاری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی رژیم، مامناوه‌ندی كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئێرانییه‌كان له‌ كاناڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ رۆژدا گه‌یشتۆته‌ ٩ سه‌عات. هه‌روه‌ها له‌م نێوه‌دا كه‌ڵك وه‌رگتن له‌ كاناڵی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ و به‌رینی رژیم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئانتێنه‌ ماهواره‌ییه‌كان و به‌ پارازیت خستنه‌ سه‌ریان و هه‌روه‌ها فیلتر و مه‌سدود كردنی كاناڵه‌ كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان، به‌ڵام به‌رپرسانی رژیم تا ئێستا چه‌ندین جار دانیان به‌ شكستی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م سیاسه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌یان داناوه‌.