دانپێدانان به‌ هه‌بوونی ١٢ ملیۆن هه‌ژار و برسی له‌ ئێران

301
“ئه‌ندامی كومسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی” رژیم”، هه‌واڵی هه‌بوونی ١٢ ملیۆن هه‌ژار و برسی له‌ ولاتی ئێران راگه‌یاند.
ناوبراو رایگه‌یاند: “به‌ پێی ئاماره‌كان، ١٤ له‌سه‌دی خه‌ڵكی وڵات كه‌ ته‌قریبه‌ن ١٢ ملیۆن كه‌س له‌ خۆده‌گرێته‌وه‌، هه‌ژارن. ١٠ له‌سه‌دی دانیشتووی شاره‌كان و ١٨ له‌سه‌دیش له‌ دانیشتوی ئاواییه‌كان له‌ زومره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا به‌ ئه‌ژمار دێن.” ئه‌م وتانه‌ له‌ حاڵێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٥٠ ملیۆن كه‌س له‌ جه‌معیه‌تی ئێران، له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر دبه‌ن.