سه‌رۆكی كومیته‌ی ئێمدادی خومه‌ینی شیراز دانی به‌وه‌دانا: “له حاڵی حازردا ٢٦ هه‌زار كه‌س له شاری شیراز، به‌ته‌واوه‌تی هه‌ژارن.
ناوبراو هه‌وره‌ها دانی به‌وش دانا كه “له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٣وه تا ئێستا زیاتر له حه‌وت هه‌زار سواڵكه‌ر له‌م شاره كۆكرانه‌ته‌وه. له‌م ژماره‌یه چوار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان سواڵكه‌ری موعتادن كه زیاتر له ٥٠٠ كه‌سیان خارجی بوون.” ئاماری ره‌سمی بێكاران و بنه‌ماڵه‌كانی ژێر هێڵی هه‌ژاریی زۆر زیاتر له‌و ئامارانه‌یه كه له لایه‌ن ناوه‌نده رهسمیهكانهوه راده‌گه‌یه‌ندرێت. ده‌بێت جه‌خت بكه‌ینه‌وه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران به ١٧ له‌سه‌د چوونه‌سه‌ره‌وه واتا مه‌بله‌غی ٧١٢ هه‌زار و ٤٢٤ تمه‌ن به‌رئاوه‌رد ده‌كرێت، مه‌بله‌غی سێ جاره له ژێر هێڵی هه‌ژاریی، ده‌بێت به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین سفره‌ی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان و كه‌م داهات، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خاڵی‌تر ده‌بێت.