دانپێدانان به‌ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی ماڵی له‌ كۆماری ئیسلامی

219
ره‌ئیسی سازمانی بازڕه‌سی گشتی رژیم، وێڕای دانپێدانان به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئێختلاس له‌ كۆماری ئیسلامی، هه‌واڵی‌ گه‌نده‌ڵی ماڵی ٧٠٠ میلیارد تمه‌نی دیكه‌ی راگه‌یاند.به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، كه‌سێك به‌ پێكهێنانی شیركه‌ته‌گه‌لێك كه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه‌ تۆمار كراون، توانیویه‌ وامگه‌لێكی قورس له‌ بانكه‌كان وه‌ربگرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی وامی بانكی “نایاسایی” به‌و كه‌سه‌ دراوه‌ و به‌رپرسانی بانك یان بانكه‌كان، به‌ وه‌رگرتنی رشوه‌ ئه‌م وامه‌یان به‌و كه‌سه‌ په‌رداخت كردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی رژیم، ئێختلاس له‌ كۆماری ئیسلامی ٢٧ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌. شایانی باسه‌ به‌ پێی راپۆرتی سازمانی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ زومره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ زۆرترین رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری هه‌یه‌.