دانپێدانان به‌ پێشێل كردنی مافی بیمه‌ی‌ كرێكاران

570y
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجۆمه‌نی كرێكارانی ساختمانی رژیم دانی به‌وه‌دانا كه‌ “ته‌خه‌لۆفی سازمانی ته‌ئمیین ئیجتماعی، یه‌ك میلیون كرێكاری له نێو‌ نوبتی بیمه‌دا‌ داناوه‌.”به‌ وته‌ی ناوبراو، سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی ئه‌مساڵیش بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی سه‌همیه‌ به‌ندی كردووه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی ٥ی یاسای بیمه‌ی ئیجتماعی كرێكارانی ساختمانییه‌. به‌ پێی ئه‌م ماده‌ یاساییه‌، سازمانی ته‌ئمین ئیجتماعی ده‌بێت سه‌رجه‌م كرێكارانی ساختمانی بیمه‌ بكاته‌وه‌.