دانی به‌شێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی سه‌دی چه‌په‌رئاوای شنۆ دوابه‌دوای مانگرتن

796
دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی كرێكارانی سه‌دی چه‌په‌رئاوای شنۆ بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، فه‌رمانداری شنۆ به‌ڵێنی پێدان كه‌ له‌ زووترین كاتدا مه‌زایاكانیان په‌رداخت ده‌كرێت.
به‌ پی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌م پڕۆژه‌یه‌ ٣٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن كه‌ خاوه‌نكار تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، خه‌رمانان و مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ و مه‌زایاكانیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. دوابه‌دوای به‌دواداچوون و ناڕه‌زایه‌تی و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كرێكاران، فه‌رمانداری شاری شنۆ له‌ ترسی درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، به‌ڵێنی پێدان تا كۆتایی مانگ، حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كرێكارانی سه‌دی چه‌په‌رئاوای شنۆ له‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێشه‌وه‌ له‌ ناڕەزایەتی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، دەستیان لە كار كێشایه‌وه‌ و رایانگه‌یاند: تا كاتێك وڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه‌ و كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.