دانی مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری به‌ كرێكارانی نه‌ساجی شین بافت له‌ شاری سنه‌

263
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خاوه‌نكاری شیركه‌تی نه‌ساجی “شین بافت پیروز بافت” به‌ بیانووی نه‌فرۆشرانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌یان بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری ناردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، خاوه‌نكاری شیركه‌تی نه‌ساجی “شین بافت پیرزو بافت” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ١ی سنه‌، له‌ رێكه‌وتی ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌ بیانووی نه‌فرۆشرانی به‌رهه‌مه‌كانی، ٨٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری ناردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌: دوای یه‌ك هه‌فته‌ له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكی كاری ئه‌م شیركه‌ته له‌گه‌ڵیان پێوندی ده‌گرێت، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ تا كاتێكی نادیار، بارودۆخی ئه‌م كارخانه‌یه ناڕوونه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →