به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه ٤ی مانگی گوڵان، “والی دروودی” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری كامیاران به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس، ١٠ رۆژ مه‌ره‌خه‌سی پێدرا. والی دروودی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار داوای مەرەخەسیی كردبوو و سەرەڕای رەزامەندیی بەرپرسانی زیندانی یەزد، ئیتلاعاتی شاری كرماشان لەگەل داواكاریه‌كه‌ی ناوبراو دژایه‌تی كردبوو. ئەو زیندانییە كە هاوڕێ لەگەڵ سێ زیندانیی سیاسیی دیكە بە ناوەكانی “محەمەد مورادی، عومەر ئیمامی و عەلی ساڵحی، ساڵی ١٣٧٤ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا بوو، لەو كاتەوە تا ئێستا ئەمە دووهه‌مین جارە كە مەرەخەسی پێ ده‌درێت. شایانی باسه والی دروودی خەڵكی ئاوایی “چرۆسانه”ی سەربە شاری كامیاران، ساڵی ٧٤ به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه، به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكوم كرا.