دانی موره‌خه‌سی به‌ زیندانییه‌كی سیاسی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

 

382t

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی رێبه‌ندان، زیندانیه‌كی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی شاری ته‌به‌س به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس مه‌ره‌خه‌سی پێدرا.
فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی زیندانی خه‌ڵكی ئاوایی “له‌نج ئاوا”ی مه‌ریوان كه‌ به‌ ٣٠ ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ زیندانی ته‌به‌س مه‌حكوم كراوه‌، پاش ٤ ساڵ زیندان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٢٠ ملیۆن تمه‌نی مه‌ره‌خه‌سی پێدراوه‌. پێشتر، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ كه‌ له‌ زیندانی ته‌به‌س تووشی نه‌خۆشی بوو، به‌ بڕیاری به‌رپرسانی زیندان بۆ به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان گواستراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٠ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.