به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكاری به‌ندكراو “فه‌رهاد شه‌فیع زاده” به دانانی قه‌راری وه‌سیقه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له زیندانی مه‌ریوان ئازاد كرا.
فه‌رهاد شه‌فیع زاده خوێندكاری ترمی شه‌شی فه‌لسه‌فه‌ی دانیشگای ته‌ورێز بوو كه مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردوو له لایه‌ن مه‌ئمورانی ئیتلاعاتی رژیم له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتدا به‌ندكرا. ناوبراو دوای تێپه‌ڕ كردنی ئه‌م ماوه‌یه به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیون تمه‌نی ئازاد كرا. فه‌رهاد شه‌فیع زاده دواتر له دادگای ئینقلابی رژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم و چالاكی له‌دژی نیزامی، به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا كه حوكمی راگه‌یه‌ندرا له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم ته‌ئید و قه‌تعی كرایه‌وه. ئه‌م خوێندكاره به‌ندكراوه بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی به‌هاری ئه‌مساڵ له لایه‌ن دادگاوه بانگ و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و تا ئێستا نزیكه‌ی ٩ مانگ له ده‌وره‌ی مه‌حكومیه‌ته‌كه‌ی تێپه‌ڕ كردووه.