ده‌بیر كانونی باڵای سێنفی كرێكاران رژیم رایگه‌یاند: “حه‌قده‌ستێك كه هه‌نووكه كرێكاران له ئێران وه‌ریده‌گرن، به‌شی هه‌فته‌یه‌كیش ناكات.”
ناوبراو له‌مباره‌وه وتیشی: “حه‌قده‌ستێك كه كرێكاران له بارودوخی ئێستادا پێیان ده‌درێت، ته‌نها سه‌رفی خه‌رجی خۆراك، هاتووچۆ، خوێندن و مه‌سكه‌نیان له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌بێت. شایانی باسه به‌پێ راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئاماری رژیم له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، هه‌زینه‌ی مانگانه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شاری چوار كه‌سیی زیاتر له یه‌ك میلیون و ٨٢٠ هه‌زار تمه‌نه، به‌ڵام حه‌قده‌ستی كرێكاران ٦٠٩ هه‌زار تمه‌ن دیاری كرا. حه‌قده‌ستی كرێكاران له ئه‌مساڵیش ٧١٢ هه‌زار تمه‌نه. هه‌زینه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری گوزه‌ران و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان هه‌ستن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین شۆغڵ و بۆته هۆی بێبه‌شبوونی مناڵیان له خوێندن و په‌یوه‌ست بوونیان به بازاڕی كار.