داواكاریی بۆ پێدانی په‌نابه‌رییه‌تی به‌ سه‌دان منداڵ له‌ ئۆردووگای كاله‌

10
هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ خوازیاری پێدانی په‌نابه‌ریه‌تیی له‌ لایه‌ن بریتانیاوه‌ بۆ ده‌وری ٤٠٠ منداڵی په‌نابه‌ر و دانیشتوو له‌ ئۆردووگای كاله‌ بوون.
ڕیزی ناوه‌كانی ئه‌م منداڵانه‌ ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانان، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی گیان له‌ده‌ستدانی “ئالان كوردی” منداڵی سێ ساڵ ته‌مه‌نی سووری كه‌ وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ كه‌نارئاوی توركییه‌، جیهانی هه‌ژاند، ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی بریتانیا كرا. وه‌زاره‌تی وڵاتی بریتانیا وتوویه‌تی كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌م منداڵانه‌ له‌مساڵدا، پێشتر به‌رنامه‌ڕێژی كردووه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌یان كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و سیاسیی له‌ نێو مه‌قه‌ڕی وه‌زاره‌تی وڵاتی بریتانیا كۆبوونه‌وه‌، هه‌تا كاره‌به‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌ بخه‌نه‌ ژێر گوشار بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ “عه‌بدۆڵڵا كوردی” باوكی “ئالان كوردی” دوای یه‌كساڵ له‌ مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی، داوای له‌ یه‌كێتیی ئۆرووپا كردووه‌ هه‌تا ده‌رگاكانیان له‌سه‌ر په‌نابه‌ران بكه‌نه‌وه‌.