به پێی راپۆرته‌كان، “پێترۆ پرۆشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری ئوكراین، خوازیاری ناردنی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئوكراین، بۆ چاودێری به‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی رێكه‌وتنامه‌ی “مینسك” بووه.
له حاڵێكدا ده‌وڵه‌تی ئوكراین خوازیاری جێگیر كردنی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی له ناوچه‌ی جێی ناكۆكی بووه كه روسیه هۆشداری داوه ئه‌م داواكارییه به ئامانجی له‌ناوبردنی رێكه‌وتنامه‌ی ئاگر به‌سی “مینسك” هاتۆته گۆڕی. ده‌وڵه‌تی ئوكراین ئیدعای كردووه كه جیاییخوازان به هێرشی توندی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی بۆسه‌ر “دێبالتسڤێ” له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، رێكهتنامهی ئاگر به‌سی پێشێل كردووه و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئوكراینی ناچار به چۆڵ كردنی ئه‌م شاره ستراتیژیكه كردووه. هاوكات ده‌بیری گشتی هێزه‌كانی ناتۆ به روسییه‌ی هۆشدار داوه كه ته‌واوی هێزه‌كانی له ئوكراین بباته ده‌ره‌وه، به پشتگیری خۆی له جیاییخوازان كۆتایی بێنێت و رێز له رێكه‌وتنامه‌ی “مینسك” بگرێت. وه‌زیری به‌رگری ئینگلیسیش، خوازیاری ئاماده‌گی هێزه‌كانی ناتۆ بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ “هه‌ر جۆره هێرشێكی روسیه” بۆسه‌ر وڵاتانی حه‌وزه‌ی بالتیك بووه.