داواكاریی چاودێری مافی مرۆڤ بۆ كۆتایی هێنان به‌ به‌ندكرانی منداڵانی په‌ناخواز له‌ یونان

41
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی “كه‌سه‌رباری” داسه‌پاو به‌سه‌ر منداڵانی په‌ناخواز له‌ زیندانه‌كانی یونان، داوای له‌ ئاتێن كردووه‌ هه‌تا هه‌رچی خێراتر كۆتایی به‌ به‌ندكرانیان بێنێت.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ خوازیاری كاردانه‌وه‌ی خێرای ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی له‌مباره‌وه‌ بووه‌ و ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی یونان زۆرجار منداڵانی په‌ناخواز له‌ نێو سلولی چكۆله‌ و ته‌نگه‌به‌ر دا به‌ند ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ندین مانگ له‌م سلولانه‌دا له‌ بارودۆخێكی ناله‌باردا ڕاده‌گرن. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ١٦١ منداڵی په‌ناخواز و ته‌نیا، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦دا له‌ یونان به‌ندكراون. شایانی باسه‌ كاربه‌ده‌ستانی یونان چه‌ندینجار دانیان ناوه‌ به‌ به‌ندكردنی منداڵانی په‌ناخواز له‌ناو كه‌لانته‌رییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ڕاگیران.