داواكاریی یونان بۆ وه‌رگرتنی غه‌رامه‌ی جه‌نگی

41y (1)
له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ری “ئا‌لێكسیس سیپراس” بۆ مسكۆ، “ئاتن” به‌ شێوه‌ی ره‌سمی داوای له‌ “برلین” كرد ئه‌و خه‌ساره‌تانه‌ی كه‌ له‌ جه‌ریانی كونترۆڵی ئه‌م وڵاته‌ له‌لایه‌ن نازییه‌كانی ئاڵمان له‌ جه‌نگی جیهانی دووهه‌م به‌م وڵاته‌ گه‌یشت، قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی “یورۆنیۆز”، ئه‌م غه‌رامه‌ به‌ پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی كومیسیونی پارلمانی و ده‌وڵه‌تی یونان، ٢٧٩ میلیارد یورۆ مه‌زه‌نده‌ كراوه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا، ئاڵمان پێشتر ئیدیعای كردبوو مه‌سئه‌له‌ی په‌رداختی غه‌رامه‌ به‌ یونان، له‌ ساڵی ١٩٦٠ و به‌ په‌رداخت كردنی ١١٥ میلیۆن مارك چاره‌سه‌ر كراوه‌. وه‌زیری دارایی ئۆستانی “بایێرن”ی ئاڵمان وێڕای نادروست ناولێبردنی ئه‌م كرده‌وانه‌ له‌ لایه‌ن یونانه‌وه‌، رایگه‌یاند: “نابێت ئه‌م بابه‌ته‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ یونان بۆ خۆده‌رباز كردن له‌ كه‌سری بودجه‌، سوئیستفاده‌ی لێبكات. به‌ رای من، ئه‌م كرده‌وه‌ ستراتیژییه‌كی‌ نه‌شیاو‌ و ناپه‌سه‌نده‌. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ر كراوی ناولێده‌بات.” شایانی باسه‌ به‌ هۆی هێرشی هێزه‌كانی ئاڵمانی نازی بۆسه‌ر یونان له‌ جه‌ریانی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، لانیكه‌م ٤٠٠ هه‌زار یونانی گیانیان له‌ده‌ستدا و خه‌ساره‌تگه‌لێكی زۆریش به‌ ئابووری ئه‌م وڵاته‌ گه‌یشت.