بیست هه‌ڵسووڕاوی مافی مرۆڤ، نووسه‌ر و ئۆستادی دانیشگای به‌ناوبانگی جیهان له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رانی رژیم، خوازیاری ئازادی جه‌یسۆن ره‌زاییان هه‌واڵنێری به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی رۆژنامه‌ی “واشینگتۆن پۆست” بوون.
له‌م نامه‌یه‌دا وێڕای نیگه‌رانی له بابه‌ت بازداشت و مه‌حكوم كردنی “جه‌یسۆن ره‌زاییان” هاتووه: “ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، پێشێل كردنی به‌رچاو و ناعادڵانه‌ی ئازادی، ئه‌منیه‌ت، و ئیمه‌نی رۆژنامه‌نووسانه كه به بێ هۆكار بازداشت و بۆ چه‌ندین مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سی به بێ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر راده‌گیردرێت و به‌ره‌وڕووی ئه‌زیه‌ت و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆته‌وه. ئێمه بازداشت، ئه‌زیه‌ت و ئازار و مه‌حكوم كردنی جه‌یسۆن ره‌زاییان به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له هه‌موو رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، دانیشگاییهكان و ئه‌نجومه‌نه حیرفهییهكان و باقی لایه‌ن و گروپه‌كانی دیكه ده‌كه‌ین كه له پێناو دیفاع له مافی مرۆڤ تێبكۆشن. هه‌روه‌ها به‌م حوكمه سه‌ره‌ڕۆیانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و مه‌حكومی بكه‌ن و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بن.”