داواكاری بۆ ئازادی نه‌رگس محه‌ممه‌دی

315y
زیاتر له‌ ٢٥٠ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان و رۆژنامه‌نووسان، خوازیاری ئازادی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” بوون.رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گوڵان، نه‌رگس محه‌ممه‌دی وته‌بێژ و جێگری كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌حاڵی حازردا له‌ به‌ندی “ژنان”ی زیندانی ئێوین راگیراوه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو رێكه‌وتی ٢ی مانگی گوڵانی ١٣٩١ بۆ تێپه‌ڕ كردنی حوكمی ٦ ساڵ بۆ زیندان گواسترایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ رێكه‌وتی ١٠ی مانگی گه‌ڵاوێژی هه‌مان ساڵ به‌ هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ ئازاد كرا.