داواكاری بۆ به‌دواداچوونی سكاڵای شوفێرانی ئیخراجی شیركه‌ت واحێد

642
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی ئیخراجی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحێد به‌ نووسراوگه‌لێك بۆ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، خوازیاری تۆمار كردن و به‌دواداچوونی سكاڵای ئه‌م كرێكارانه‌ بوون.له‌ به‌شێك له‌م نامه‌یه‌ روو له‌ “كونفدراسیونی جیهانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان، فێدراسیونی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكارانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌، كۆلكتیڤی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌رانسه‌، سه‌ندیكای گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی له‌نده‌ن، رێكخراوه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی سوئێد، سه‌ندیكای كرێكارانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌” و باقی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان هاتووه‌: “له‌و روانگه‌وه‌ كه‌ رژیمی ئێران ئه‌ندامی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار بووه‌ و ده‌بێ ماف و ئازادییه‌ كرێكارییه‌كان ره‌عایه‌ت بكات، داواتان لێده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كار و پێڕاگه‌یشتن به‌ سكاڵای ئه‌م كرێكاره‌ ئیخراجییانه‌ پێڕاگه‌یشتن بكرێت و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ.”