داواكاری بۆ تۆماركردنی رۆژی جیهانی كاری منداڵان له‌ ته‌قویمی ره‌سمی ئێران

612y
له‌ ده‌ستپێكی رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مافی منداڵان له‌ ئێران داوایان له‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه‌ تا له‌ رۆژژمێری ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌دا، رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵان، سه‌بت بكرێت. به‌ پێی ته‌قویمی موناسه‌به‌ته‌كانی جیهانی، ١٢ی ژوئه‌ن رێكه‌وتی ٢٢ مانگی جۆزه‌ردان، رۆژێكه‌ كه‌ به‌ ناوی خه‌بات له‌دژی كاری منداڵان، ناودێر كراوه‌. شایانی باسه‌، به‌ پێی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كان، ٢ میلیۆن منداڵی كار له‌ ئێراندا هه‌یه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئاماره‌ غه‌یره‌ ره‌سمییه‌كان، ژماره‌ی منداڵانی كاری ٧ میلیۆن كه‌سی ژێر ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن به‌راورد كردووه‌. كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه‌ به‌ هۆی زیادبوونی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی كاری منداڵان له‌م وڵاته‌، هه‌میشه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌كانی نیونه‌ته‌وه‌یی داكۆكیكاری مافی منداڵان.