داواكاری رژیم له‌ تێلگرام بۆ جاسوسی له‌ كاربه‌رانی ئێرانی

111q
بناغه‌داڕێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانی نه‌رم ئه‌فزاری “تێلگرام” هه‌واڵی داواكاری وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان و فه‌نناوه‌ری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ جاسوسی ئه‌م كۆمپانیه‌ له‌دژی كاربه‌رانی ئێرانی راگه‌یاند.
“پاوێل دۆرێف” به‌ڕێوه‌به‌ری سیستمی په‌یام ره‌سانی تێلگرام كه‌ هه‌ر ئێستا له‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیردرێت، رایگه‌یاند: كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی داوایان له‌م شیركه‌ته‌ كردووه‌ تا ئامرازی سیخۆڕی و سانسۆری ئه‌م نه‌رم ئه‌فزاره‌ له‌ ئێختیاری دابنرێت. به‌ وته‌ی ناوبراو، دوابه‌دوای ره‌ت كردنی ئه‌م دواكارییه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانی تێلگرام، كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌م نه‌رم ئه‌فزاره‌ی له‌ ئێران به‌ شێوه‌ی كاتی مه‌سدود كرد.