داواكاری زیاد كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ ساڵی ٩٤

521t

زیاتر له‌ ١٣٠٠ كه‌س له‌ كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی “واحیدی ئۆتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر”، به‌ ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ‌ وه‌زیری كاری رژیم، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ ساڵی ٩٤ بوون.
له‌ به‌شێك له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی واحید، وه‌كوو سونه‌تی ساڵانی رابردوو بڕیارنامه‌ی ئیمزا كراوی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی واحید سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانی ساڵی ١٣٩٤ ئێرائه‌ ده‌ده‌ین. تا لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ ساڵی ١٣٩٤ دا ژیانی شیاوی ئینسانیی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری و خانه‌نشینكراوان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توانای كڕینی ئه‌وان له‌ ساڵی داهاتوودا دابین بكات. ده‌بێ بوترێت به‌دواداچوونی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان بۆ دیفاع له‌ عداڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و حه‌قده‌سته‌كان به‌ مافی ره‌وای خۆمان ده‌زانین، ژیانی شیاو و ئینسانی، مافی به‌رحه‌قی ئێمه‌یه‌.