داواكاری هه‌ڵسووڕاوانی مافی ژنان له‌ پێناو بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان

381
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوانی مافی ژنان سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مافی موره‌خه‌سی و چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ته‌ندروستی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و ئازادی ناوبراو، راگه‌یاندنێكیان ده‌ركرد.له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: زه‌ینه‌ب جه‌لالیان هه‌ڵسووڕاوی سیاسی ساڵی ١٣٨٦ له‌ ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ زیندانی كرماشان گواسترایه‌وه‌ و ئێستا له‌ زیندانی خوی به‌سه‌ر ده‌بات. ناوبراو ساڵی ١٣٨٨ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا، پاشان له‌ساڵی ١٣٩٠ حوكمه‌كه‌ی بۆ حه‌بسی ئه‌به‌د كه‌م كرایه‌وه‌. ئێستاش نۆ ساڵه‌ كه‌ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ زیندان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌ مافی موره‌خه‌سیش بێبه‌ش كراوه‌. بارودۆخی ته‌ندروستی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس، زۆر خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ راده‌یه‌ك كه‌ خه‌ریكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بینایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها ناوبراو تووشی عفونه‌تگه‌لێكی سه‌ختی داخڵیش بووه‌. ئێمه‌ نووسه‌ران و واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه‌یه‌ وێڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه‌ هه‌بوونی وه‌كیل و دادره‌سی عادڵانه‌ مافی هه‌ر زیندانییه‌كه‌. ئێمه‌ هه‌روه‌ها حوكمی حه‌بسی ئه‌به‌د بۆ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانی سیاسی به‌ تووندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری كه‌ڵكوه‌رگرتنی ناوبراو له‌ مافی موره‌خه‌سی و چاره‌سه‌ر كردنی ده‌ستبه‌جێ باری ته‌ندروستی و ئازادی ناوبراوین.