“لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بۆمبارانی شاری “ره‌قه” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه بوو كه له ئاكامدا زیاتر له ١٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون.
لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له نوێترین راپۆرتێكدا كه سه‌باره‌ت به سوریه بڵاوی كردۆته‌وه، به‌ڵگه‌گه‌لێكی بۆ سه‌لماندنی جه‌نایه‌تی جه‌نگی ئه‌رته‌شی سوریه له شاری ره‌قه كۆكردۆته‌وه. له راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه ئاماژه به بۆمبارانی ئاسمانی شاری ره‌قه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریه له مانگی نوامبری ساڵی ٢٠١٤ كردووه كه له‌وێدا ١١٥ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه ١٤ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.