دوابەدوای پەرەسهندنی شەڕو تێکهەڵچوونهکان لە باکووری کوردستان، كۆنسهی جڤاكی دێموکراتیک داوای لە حکومەتی تورکیە کردووە کە مافی خۆبەڕێوەبەری بداتە کوردانی ئەو وڵاتە.
كۆنسهی جڤاكی ێیموکراتیک ناسراو به “کە جە دە”، قبوڵكرانی داواکاری کوردهكان بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتێکی خۆبەڕیوەبەر، بە تاقه ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و بارگرژیی ناوخۆیی ئەم وڵاتە دەزانێ و داوای لە کۆمەڵانی خەڵکی باکووری کوردستانیش کردووە کە بە هەموو توانایانەوە پشتگیری لهم داوایه بکهن. لە ههمبهر ئەو داوایهی كۆنسهی جڤاكی دێموکراتیکدا هەر دوو سەرۆکایەتیی سهرۆکوەزیران و سهرکۆماریی تورکیەش بە توندیی هەڵوێست دهگرن. لە یەکەم کاردانەوەدا ئەحمەد داوود ئۆغلوو، سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی تورکیە چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ ڕێبەرانی پارتی دێموکراتیکی گەلان هەڵوەشاندەوە. هاوکات ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش لە لێدوانێكدا لەگەڵ ئاژانسەکانی هەواڵ، ڕایگەیاندووه کە ئەوان ڕێگە نادەن لە ناو تورکیە وڵاتێکی دیکە درووست ببێ.