داوای یارمه‌تی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

269
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌دنی، زیندانییه‌كی سیاسی مه‌حكووم به‌ زیندان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری”، داوای یارمه‌تی له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌. به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراو له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌رج، ٢٢ ساڵه‌ كه‌ له‌ زینداندا به‌سه‌ر ده‌بات. ناوبراو به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراوه‌ و له‌ نامه‌یه‌كدا داوای یارمه‌تی له‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید “نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌”. ئه‌م زیندانییه‌ له‌ نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی “له‌ ژێر سه‌خترین ئه‌شكه‌نجه‌كاندا به ئێعترافم به‌‌ بابه‌تگه‌لێك كردووه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا درۆ بوون”. ئێستاش داوا له‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران ده‌كه‌م تا سه‌باره‌ت به‌ ئازادی مه‌حكووم كراوان به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی و زیندانیانی سیاسی یارمه‌تی بكات. شایانی باسه‌ ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ كه‌ خه‌ڵكی شاری “سایین قه‌ڵا” سه‌ر به‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربیه‌، به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ حێزبێكی‌ نه‌یاری رژیم‌، له ته‌مه‌نی‌ ٢٢ ساڵه‌یی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ئێستا ٤٤ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →